حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ كورد زۆر باش ده‌بێت
http://www.bayanpress.net/Detail.aspx?id=4059&LinkID=5
كورد له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا هیچ ڕۆڵێكی نه‌مابوو
ئەوەی لە تاران لە پەرلەمانە، باشترە لەوەی لە کۆیە دانیشتووە و بازرگانی بە کوردەوە دەکات
گفتوگۆ: سه‌ڵاح سالار
له‌م گفتوگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی به‌یان، مێژوونووس و نووسه‌ر، دكتۆر عیرفان قانعی فه‌رد، تیشك ده‌خاته سه‌ر سه‌رده‌می حوكمڕانیی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئێران و چاره‌نووسی كورد له نێوان نه‌ژاد و ڕۆحانیدا. هه‌روه‌ها ڕای خۆی له‌سه‌ر چالاكیی سیاسیی كورد له ناوخۆی ئێران ده‌ربده‌ڕێت و به تووندی دژی بایكۆتكردنی به‌شداریی كایه‌ی سیاسییه. پاشان ده‌رباره‌ی ئیسڵاحییه‌كانی كوردستانیش قسه‌ی خۆی ده‌كات.
به‌یان: پاش هه‌ڵبژاردنی دكتۆر ڕۆحانی، ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
عیرفان قانعی فه‌رد: حه‌سه‌نی ڕۆحانی تا ئه‌و جێگایه‌ی كه من بیناسم، له ساڵی 1989وه تا ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌به‌ری شوورای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بووه. ده‌بێت له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌و پیاوه كه له‌و مه‌یدانه‌دا كاری كردووه، پێی خۆشه سیاسه‌تێكی به‌رفراوانی هه‌بێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه پێم وایه ئه‌و پێی باشه په‌یوه‌ندی و هاوكاریی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌بێت، هه‌ڕەشه ده‌ره‌كییه‌كان دووربخاته‌وه و پێكه‌وه هاوكارییان هه‌بێت. هه‌روه‌ها زۆر گه‌شبینه به‌وه‌ی بتوانێت وڵاتانی دراوسێ ڕابكێشێت بۆ ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی، سیاسی، ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. به كورتییه‌كه‌ی، پیاوێكی لیبراڵه و بۆچوونم وایه له كرداریشدا هه‌ر وا بێت.
به‌یان: ئاینده‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌تی تاران و كورد به‌ره‌و كوێ سه‌رده‌نێت؟
عیرفان قانعی فه‌رد: خۆت ده‌زانیت من له ساڵانی ڕابوردووشدا له نووسین و دیمانه‌كانمدا هه‌میشه ئه‌وه‌م خستووه‌ته‌ڕوو كه پێمخۆشه كوردی ئێران وه‌ك كوردی عێراق و جارجاریش كوردی توركیا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا به‌شداریی كایه‌ی سیاسی بكات. كورد ئه‌گه‌ر له حكومه‌تی ناوه‌ند به‌شداربێت، ده‌توانێت هاوكاریی كورده‌كانی تریش بكات. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه كابرا هه‌ستێت بداته شاخ و بڵێت من ده‌توانم حكومه‌تێك بڕووخێنم و ده‌بێت ئه‌و حكومه‌ته بڕووخێت و ئا له‌و بابه‌تانه. له‌به‌ر ئه‌وه پێم وایه هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا گونجاوتره. من دوو دۆستم هه‌بوو له ئێران هه‌ردووكیان ئاوا بیریان ده‌كرده‌وه. یه‌كێكیان خوالێخۆشبوو به‌هادین ئه‌ده‌ب بوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش عه‌بدوڵڵا ڕەمه‌زانزاده‌یه. ئه‌وانیش ڕایان وابوو كه مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ كورد زۆر باشتره تا ئه‌وه‌ی من بتۆرێم و بڕۆم بۆ وڵاتێكی تر و بڵێم ده‌بێت ئه‌و حكومه‌ته بڕووخێنم. پێموابێت باشتر وایه كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كاری سیاسی بكات و به‌شداریی حكومه‌تداری بكات، ئه‌وه بۆچوونی منه.
به‌یان: باسی موهه‌ندیس ئه‌ده‌بت كرد، ئه‌ده‌ب هه‌وڵی ده‌دا كورد چالاكانه به‌شداریی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و له په‌رله‌ماندا فراكسیۆنێكی ئه‌كتیڤ بێت، به‌ڵام حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر بایكۆتكردن ده‌كه‌ن، به ڕای تۆ سیاسه‌تی كامیان شیاوتره و كامه‌یان به سوودی كورد ده‌شكێته‌وه؟
عیرفان قانعی فه‌رد: ده‌بێت ئێمه بزانین كامیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا باویان ماوه و ڕێز و حورمه‌تیان هه‌یه و كامیان له كوردستانی ئێران‌دا نفووزیان زیاتره و خه‌ڵك به قسه‌یان ده‌كات؟ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه و دیموكرات و پژاك و ئه‌و حزبانه‌ی تر، له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا به‌ره‌وكوێ هه‌نگاو ده‌نێن و چ بایه‌خێكیان هه‌یه، ئیحتراماتم هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی پێیانخۆشبووه هه‌وڵێك بۆ كورد بده‌ن و ئازادی و هه‌رشتێكی تر بۆ كورد وه‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام ئه‌مری واقیع شتێكه و ئه‌وه‌ش شتێكی تره.وه‌ك ئه‌مریكاییه‌كان ده‌ڵێن، به چاویلكه‌ی ڕیالیستییه‌وه بڕوانین، ئه‌وان پێیانخۆشه هانی كۆمه‌ڵگه بده‌ن بتۆرێت له حكومه‌تی ناوه‌ند و ببێته شه‌ڕە ته‌قه، ده‌ی كۆمه‌ڵگا ناتۆرێت و واناكات. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر پێیخۆشه بچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌و كه‌سەی خۆی پێیخۆشه هه‌ڵیبژێرێت. ئه‌وه‌ی داوا بكه‌یت خه‌ڵك بتۆرێت و بایكۆت بكات، باوی نه‌ماوه. نه‌وه‌ی نوێش حه‌ز ده‌كات جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ تارانییه‌ك و ئه‌سفه‌هانییه‌كدا نه‌بێت، له كایه‌ی سیاسی و ئابووریدا به‌شداریی هه‌بێت. ته‌ماشای ته‌واوی جومگه‌كانی وڵات بكه، كورد به‌شداریی باشی تێیدا هه‌یه. لای خۆمان كابرا بڕوای نییه له سیاسه‌تی كورددا مردووه، به چوارسه‌د كه‌سه‌وه له كۆیه دانیشتووه ده‌توانێت چی بكات؟ ئه‌وه‌ی وا له كۆیه، یا قه‌ندیل داده‌نیشێت، ئاگای له هیچ نییه.كۆمه‌ڵه ساڵی 1998 پێی‌خۆش‌بوو پشتگیری له خاته‌می بكات. سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی ڕۆیشت بۆلای شێخ عیزه‌دینی حسێنی له دیمەشق له ماڵی مام جه‌لال، سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی له گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها حزبی دیموكرات 7 ـ 8 جار دانوستانی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه له ساڵانی دوای شه‌ڕی ئێران و عێراق له‌گه‌ڵ سوپای ئێران و واژۆیان كردووه كه ته‌قه له ئێران نه‌كه‌ن. ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كاتێك ڕەمه‌زانزاده پارێزگاری كوردستان (سنه) بوو، نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵە و دیموكرات ده‌هاتن بو ئێران، ته‌نانه‌ت یارمه‌تیی باشیان وه‌رده گرت.
له سه‌رده‌می خاته‌می له‌گه‌ڵ ئێران هاتوچۆیان هه‌بوو، پاره‌یان ده‌ویست، جا به خه‌ڵكی ناڵێن!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له تاران له په‌رله‌مانه، ئه‌وه‌ی له تاران‌دا كۆنسێرتێك به كوردی ساز ده‌كات و بیست تا سی هه‌زار كه‌س له‌و شه‌وه‌دا به‌شداریی ئه‌و گۆرانییه، یاخود ئه‌و كۆڕە شیعرییه ده‌كات، پێم وایه ئه‌وه زیاتر گه‌شه‌كردنی فه‌رهه‌نگی و سیاسه‌تی كورده تا ئه‌وه‌ی له كۆیه دابنیشێت و بازرگانی به كورده‌وه بكات و بڵێت ده‌بێت كه‌س به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌كات. ده‌ی كه‌س به‌گوێی ناكات، چوون مردووی سیاسییه!
به‌وبۆنه‌یه‌وه من بۆچوونم وایه ده‌بێت لاپه‌ڕەیه‌كی نوێ له سیاسه‌تی كوردی ئێران هه‌ڵبدرێته‌وه ئه‌وانه‌یش وا له كوردستانی عێراقن، ته‌نیا مه‌دح و سه‌نای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن بۆ پاره و ئه‌و شتانه.
بۆیه له‌و ڕووه‌وه من به‌هادینی ئه‌ده‌ب به ڕابه‌رێك بۆ نه‌وه‌ی نوێ ده‌زانم بۆ بواره‌كانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و ته‌واوی كایه‌كانی ژیانی كورد تا ئه‌وه‌ی كابرایه‌ك له‌وێ دانیشتووه. یاخود من ئیبراهیمی یونسی و محه‌مه‌دی قازی به شیاوتر ده‌زانم كه كاریان كردووه بۆ ناساندنی كورد تا ئه‌وه‌ی دوو سێ جنێو بده‌م و بڵێم ده‌بێت ئه‌مشه‌و خامنه‌یی بڕووخێت، ده‌ی ناڕووخێت! به‌وبۆنه‌یه‌وه من پێم وایه ڕوانگه‌ی واقیعگه‌رایی زۆر خۆشتره تا ڕوانگه‌ی خه‌یاڵپڵاوی و پێماوبێت لێره‌وه تا ئه‌وسه‌ری یۆنان ده‌كه‌م به وڵاتێكی كوردی و جیاواز. ئه‌م له‌خۆوه قسه‌كردنه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا باوی نه‌ماوه.
به‌یان: به بۆچوونی تۆ ڕۆڵی دكتۆر ڕۆحانی له ئاینده‌ی كوردستاندا چۆن ده‌بێت؟
عیرفان قانعی فه‌رد: سوپاس بۆ خوا ئه‌و ڕوانگه‌ی زۆر باشه، هاتووه بۆ كوردستان وتویه‌تی جێگه‌ی موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب چۆڵه و ڕێزیشی بۆ عه‌بدوڵڵا ڕەمه‌زانزاده پیشان داوه. پێیشی خۆشه كورد به‌شداریی سیاسیی هه‌بێت. به‌و حوكمه‌ی دۆستایه‌تییه‌كم له‌گه‌ڵی هه‌یه و سێ ـ چوار جار له نزیكه‌وه بینیومه و قسه‌ی زۆرمان كردووه، له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه كورده‌كان به‌شێكی جیاواز نین له ئێران، ئه‌و ڕوانینه زۆر پیرۆزه كه ئه‌و پیاوه ئاوا سه‌یری كورد بكات. جه‌نابی مام جه‌لالیش هاتووه چاوی پێی كه‌وتووه و دیداری له‌گه‌ڵیدا كردووه كاتی خۆی، ئه‌ویش ڕێزێكی زۆری له مام جه‌لال گرتووه له‌وه‌ی كورد سیاسه‌ت بكات و بتوانێت له گۆڕەپانی سیاسی‌دا گه‌شه بكات. له به‌رگی دووه‌می كتێبه‌كه‌م له‌سه‌ر مام جه‌لال (پاش 60 ساڵ، ژیان و بیره‌وه‌ریی جه‌لال تاڵه‌بانی) دیمانه‌م له‌گه‌ڵیدا ساز داوه، ده‌یوت «ده‌بێت هانی مام جه‌لال بدرێت تا به‌و شێوه جوانه سیاسه‌ت بكات و كورد حه‌وت تا هه‌شت پیاوی ئاوای هه‌بێت، له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وت بكات و باش گه‌شه بكات». بۆیه له‌وباره‌یه‌وه ڕام وایه ئه‌و بتوانێت هانی كورده‌كان بدات تا بووژانه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌یان هه‌بێت.
ئه‌وكاته‌ش كه خاته‌می هات، توانی ده‌روازه‌یه‌ك بكاته‌وه كه كورد به‌شداریی سیاسی و فه‌رهه‌نگی بكات. له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا به‌داخه‌وه وانه‌بوو، زۆر به‌رته‌سك و ته‌نگوچه‌ڵه‌مەی زۆر هاتنه گۆڕێ. ئه‌و شه‌ڕ و تێهه‌ڵدانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا ڕوویداوه، به پێچه‌وانه‌وه له سه‌رده‌می ڕۆحانیدا كورد ده‌توانن بێنه‌وه بۆ سه‌ر گۆڕەپانی سیاسی.
به‌یان: به‌ڵام نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران (نازم ده‌باغ) ده‌ڵێت: بڕیاری سه‌ره‌كی به‌ده‌ست تاكه كه‌سێكه‌وه نییه، بۆ نموونه سه‌رۆككۆمار ئه‌و سه‌ڵاحیاته ته‌واوه‌ی نییه كه بتوانێت گۆڕانی ڕیشه‌یی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئێران‌دا بكات. بۆ ئه‌مه‌یان چی ده‌ڵێیت؟
عیرفان قانعی فه‌رد: ئیحترامات و ڕێزی ته‌واوم هه‌یه بۆ قسه‌كانی مامۆستا نازم، قسه‌كانی زۆر ته‌واوه، به‌ڵام با بۆی ته‌واو بكه‌م. ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌یڵێت ڕوانگه‌یه‌كی سیاسه‌تی كه‌لان (یا به‌رفراوان)ـه، ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی ئیجرائییه، سه‌رۆككۆمار ده‌توانێت ئیرائاتی خۆی بكات، له سیاسه‌تی كه‌لاندا قسه‌كانی مامۆستا نازم له‌جێی خۆیدایه، به‌ڵام له‌پێناوی خزمه‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا، ده‌توانێت ڕۆڵێكی باش ببینێت، بۆ نموونه له ڕوو‌ی سیاسه‌تی كه‌لان (سیاسه‌تی به‌رفراوان)دا بواتێنێت بە چاوێكی باشه‌وه ته‌ماشایان بكات. ده‌توانێت له كێشه‌كانی تریشدا ڕۆڵێكی به‌رچاو ببینێت.
به‌یان: ئاینده‌ی ئیسڵاحییه‌كان له كوردستان چۆن ده‌بینیت؟
عیرفان قانعی فه‌رد: بۆچوونم وایه ده‌بێت ئیسڵاحییه‌كانی كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌میان هه‌نگاوی فه‌رهه‌نگی بێت، كولتووری كوردستان به باشی به ئێران بناسێنن، تا بتوانێت جێپێی خۆی بكاته‌وه.له‌سه‌ر بنه‌مای كولتوور و فه‌رهه‌نگ كورد ده‌توانێت سیاسه‌تی باشی هه‌بێت. كاتێك ئێمه فه‌رهه‌نگێكی باشمان نه‌بێت، سیاسه‌تێكی باشیشمان نابێت. من ڕام وایه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بكه‌وینه ئه‌وه‌ی با مزگه‌وتێكی ئه‌هلی سوننه له تاران‌دا هه‌بێت، با وه‌زیرێكی كوردمان له تاران هه‌بێت، با ئه‌م مزگه‌وته له مه‌هاباد بێت و له تاران نه‌بێت، قه‌یچێكا.
با كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن خوێندكارانی كورد چه‌ندێكیان ده‌توانن بروز بكه‌ن و له زانكۆكانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا بخوێنن، یان وه‌ك دوای ساڵی 1966 كه كورد ڕۆشت بۆ به‌غدا و توانی زانكۆی سلێمانی بكاته‌وه. من له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ته‌ماشای كێشه‌كان ده‌كه‌م.
به‌یان: ئاینده‌ی سیاسیی كوردستان چۆن ده‌بینیت؟
عیرفان قانعی فه‌رد: ئه‌گه‌ر بتوانن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هانبده‌ن هاوكاریی حكومه‌تی ناوه‌ند بكات و به‌شداریی سیاسه‌تی ناوه‌ند بكات و له په‌رله‌مانی ئێران و له‌ناو حكومه‌تیشدا قسه‌ی خۆیان هه‌بێت، بزانن چی‌یان له حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌وێت و چی ده‌كه‌ن و بۆ كوێ ده‌ڕۆن، ئه‌مانه سێ پرسیاره نه‌وه‌ی نوێ به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێ و ده‌بێت سیاسییه‌كانی كوردیش له ئێران به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێن، لاپه‌ڕەیه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و مه‌نهه‌جێكی نوێیان هه‌بێت كه بتوانن نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه پەروەردە بکه‌ن.
به‌یان: خۆت باشتر ده‌زانیت ئێستا ئێران له‌ژێر بارێكی قورسی ئابووریدا ده‌ژی، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا كه به‌و سیاسه‌ته تووندڕەوانه‌ی ئێرانی گۆشه‌گیر كرد. ئێستا ئه‌م سه‌رۆككۆماره نوێیه‌ی ڕیفۆرمخوازان ده‌توانێت بارودۆخی ئابووریی ئێرانییه‌كان باشتر بكات؟
عیرفان قانعی فه‌رد: ده‌توانێت ده‌روازه‌كانی جیهان به ڕوو‌ی ئێران‌دا واڵا بكات. ئه‌وه‌ی كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به هه‌ڵچوون و به كۆمه‌ڵه قسه‌یه‌كی بێ مەعنا كه دروشمكاری بوون و واقیعی نه‌بوون، كه ته‌نانه‌ت كورد له سه‌رده‌می ئه‌ودا هیچ ڕۆڵێكی نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت فه‌رماندارێكیشمان نه‌بوو. ئێستا ئه‌و قسانه له دونیادا باویان نه‌ماوه كه تۆ بڵێیت وڵاتێك ده‌سڕمه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیا، ئه‌مه ناكرێت. یان تۆ هۆڵۆكۆست به درۆ بزانیت و مێژوونووسه‌كانیش به ڕاستی بزانن، یاخود دوێنێشه‌و خه‌ونم به په‌یامبه‌روه بینیوه (درووی خوای لێبێت) كه ئه‌وه‌ی كرد و ئه‌وه‌ی پێوتم، كه‌چی مه‌لاكان پێی پێده‌كه‌نن و ده‌ڵێن ئه‌و كابرایه بارزگانی به ئایینه‌وه ده‌كات. بۆیه بۆچوونم وایه ئه‌م پیاوه به سیاسه‌تی سه‌رده‌مییانه بتوانێت له‌گه‌ڵ جیهاندا قسه بكات و دووربكه‌وێته‌وه له‌و قسه منداڵانانه‌ی پێشوو.بتوانێت ئێران بباته‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا جێگه‌ی گرنگی خۆی هه‌بێت.
به‌یان: ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت بە ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، بۆچوونی ئه‌و چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
عیرفان قانعی فه‌رد: ئه‌وه‌نده‌ی من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردووه و لێی تێگه‌یشتووم، ئه‌و حه‌ز ده‌كات كورد له عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌شدار بێت و كاری سیاسیی خۆی بكات و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بپارێزێت، هه‌روه‌ها له ناوه‌ندی بڕیاری حكومه‌تی عێراق به‌شدار بێت. ئه‌و ئه‌وه‌شی به‌لاوه گرنگه كه په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و شیعه زۆر پێویسته. هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌كات كورد گه‌شبین بێت به ئاینده‌ی خۆی و ڕەشبین نه‌بێت و ڕێگه نه‌دات كه‌س له‌ملاولاوه ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری ناوخۆیی كورده‌وه و سیاسه‌تێكیان هه‌بێت به گشتی بۆ عێراق و به تایبه‌تییش بۆ كوردستان. پێموابێت ئه‌و حه‌ز بكات كورده‌كانی ئێرانیش به هه‌مان ڕێگه‌ی كورده‌كانی عێراقدا بڕۆن و به‌شداریی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان بن. بۆیه بۆچوونم وایه له سه‌رده‌می ئه‌مدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان زۆر باشتر ده‌بێت. ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێ ده‌بێت به سه‌رۆكی هه‌رێم و كورده‌كانی عێراق چۆنچۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و تا بتوانن له‌م ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرن و به باشی له‌یه‌كتر تێبگه‌ن.
به‌یان: ڕەنگه ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌و نوێنه‌ره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت له تاران، كه ئایا نازم عومه‌ر ده‌باغ تا چه‌ند دیبلۆماسییانه په‌یوه‌ندییه‌كان دەباته ئاستی به‌رزتر و ئه‌و ئه‌ركه سه‌نگینه هه‌ڵسوڕێنێت، بۆچوونی تۆ سەبارەت بەمە چۆنە؟
عیرفان قانعی فه‌رد: له‌بیرمان نه‌چێت نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم له تاران پیاوێكی زۆر به‌ئه‌زموونه. ساڵانێكه له‌و مه‌یدانه‌دا كار ده‌كات و زۆر كه‌سایه‌تیی ئێران ده‌ناسێت.ته‌نانه‌ت من زۆرجار به‌هۆی ئه‌وه‌وه چاوم به كه‌سایه‌تییه پایه‌به‌رزه‌كانی ئێران ده‌كه‌وت. ئه‌و پیاوێكی جوامێره و ڕێزی زۆری لام هه‌یه و په‌یوه‌ندیمان وه‌ك باوك و فه‌رزه‌ند واینە، بۆیه ئه‌و ده‌توانێت زه‌مینه سازبكات بۆ سیاسییه‌كانی عێراق تا په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر و به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رن. من ئه‌و به سامانێك داده‌نێم كه سیاسییه‌كانی كورد بتوانن كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن و وه‌ك باڵیۆزێكی گه‌وره كه پێی ده‌وترێت (شیخ السفرا‌و) سوودی لێ ببینن.
دكتۆر عیرفان قانعی فه‌رد: حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ كورد زۆر باش ده‌بێت

+ نوشته شده در ۱۳۹۲/۰۴/۱۳ ساعت ۴:۳۳ ب.ظ توسط جان جانان
|