شار پریس: "بەرهەم ساڵحو عادل مورادو عەدنان موفتی"، كاندیدەكانی شوێنەكەی تاڵەبانی
شار پرێس:
لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا عیرفان قانعی فەرد چەند تەوەرێكی گرنگ دەوروژێنێتو باس لەكاندیدەكان دەكات بۆ شوێنگرەوەی تاڵەبانی.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ شاژانسی ئەیسنا عیرفان قانعی فەدر، نووسەری بیرەوەرییەكانو ژیاننامەی تایبەتی جەلال تاڵەبانی، رایگەیاندووە بۆ بەدەستهێنانی كورسی سەرۆك كۆمار زۆر ئاستەمە كەسێك دیكە بتوانێت جێگرەوەی تاڵەبانی بێت، بەڵام لەبارودۆخی ئێستادا بەهەر حاڵ كوردەكانی دەوروبەری جەلال تاڵەبانی مرۆڤی ئاقڵو خاوەن ئەزموونی سیاسین وەكو بەرهەم صاڵحو عادل مرادو عدنان مفتیو لەوانەیە یەكێك لەم كەسایەتیانە بتوانن لەبەغداد دەوریان هەبێت".
دەقی چاوپێكەوتنەكە...
عیرفان قانعی فەرد نووسەری كتێبی (دوای 60 ساڵ ) بیرەوەریەكانی فەرمی جەلال تاڵەبانی لە چاوپێكەوتن لەگەڵ پەیامنێری سیاسی دەرەوەی هەواڵگری خوێندكارانی ئێران (ایسنا ) لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا كە بە گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی بۆ عێراق ئایا توانای بەردەوام بوونی سەرۆك كۆماری دەبێت ؟ ووتی : بەو ناسینەی بەندە كە مام جەلال دەناسم ئەو نە ماندوو بوون دەناسیت نەپیری و هەموو ژیانی لە جوڵەدایە . مام جەلال لە سەرەتاوە كەسایەتی چالاك و جۆڵاوە بووە و بە گومانم ئەو جموجۆڵەی لە ژیانی دا هەیە لە ئیش و كاری شدا هەیەتی . بەڵام گروپی پزیشكی نووسخەیەكی بۆ بنووسن و دەزانم ئیرادەی پێشمەرگەی پیر لە جەلتەی مێشك بەهێزتە تاكو ئەو لەپێ بخات هەڵبەتە هەمیشە خۆی باوەڕی وایە شكستیش شكست دەدات .
ناوبراو میراتگری تاڵەبانی یە لە لایەن مێژووی – سیاسی بۆ كوردستانی عێراق و بە فەرمی ناسینی ناسنامەی كلتوری – سیاسی كۆمەڵگایە و بێزاری لە دیكتاتۆریەت و تاكڕەوی دەزانێت و دەڵێت : تاڵەبانی زۆرتر لە شەست ساڵە كە ناوی لەگەڵ بزوتنەوەی شەڕەكانی كوردەكانی عێراقە و دوایی لە كۆمەڵگای سیاسی ئەم ووڵاتە ناسراوە . دوای ئەوە كە پرۆژەی ئۆرگانی ئەمنی ئێران پشتیوانی لە شۆڕشەكانی كوردی عێرا قلە ( 14 ساڵ) (1961 – 1975) كاتێك رێككەوتنی ئەلجەزایر كۆتایی هات .
تاڵەبانی ساڵی (1976) بە دامەزراندنی حیزبی (ی.ن.ك) دووبارە هەڵگری ئاڵای شوڕشی نوێی لە كوردستانی عێراق بۆوە و بی هیچ موبالەغەیەك دەتوانین تاڵەبانی ئەندازیاری سەرەكی سیاسەتی سەردەمی كوردستانی عێراق بناسین . لە مێژووی ئیستای كوردستان ، یەكەم كەسایەتی كوردی بوو كە ساڵی (2005) بە سەرۆك كۆماری هەڵبژیردرا و ساڵی (2010) دووبارە لەسەر كورسی سەرۆكی دانیشت . ئەگەر چی دەمانزانی زۆرتر رۆتینی و تەشریفاتی یە بەڵام كەسایەتی ، رابوردوو و كاریزما و زانایی سیاسی ئەو بۆ هۆی ئەوەی كە پلە و متمانەی تایبەت بەم كورسیە ببخشێت .
تێڕوانینی ئەو تایفەی و قەومی و عەشیرەتی نیە و زۆرتر خۆی وەكو عێراقیەك دەزانێت بە هەموو خاكی ووڵات بە تێڕوانینێكی گەورەتر لە باڵێك یا پارتێك یا گروپێك دەناسێت .
هەروەها ووتی : تاڵەبانی بۆ پاراستنی هاوسەنگی بزوتنەوەكانی سیاسی بۆ هاندانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەرم و نیانینیشان دا بە خواستەكانی حكومەتی ناوەندی عێراق هەوڵی داوە . تاڵەبانی پێش چەند ساڵانێك سەرۆك كۆماری بۆ پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەكە گەشە بكات هەوڵی داوە و تاڕادەیەكی زۆر دیبلۆماسی دەرەوەی بەڕێزیان سەركەوتو بووە و لە سیاسەتی ناوخۆ بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاژاوەی نێوان گروپەسیاسیەكانی عێراق (سووننە و شیعە و كورد )دەوری ڕندێن سپی و پیاوماقوڵی و نێوانچیەتی سەركەوتووانە یاری كردووە و ئەو (8) ساڵەی دوایی بەڕێزیان وەزنەی هاوسەنگ و كاریگەرانەی سەرەكی پاراستنی یەكگرتوو و یەكپارچەی عێراق بووە.
ئەم لێكۆڵەرە وای باس كرد : كە تاڵەبانی تووشی سەرسوڕمان و غرور نەبووە هەرگیز دەستی بۆ فێڵ كردن و هەڵخەڵەتاندن نەبردووە كە بیهەوێت كارتی كوردستان دژی حكومەتی ناوەندی بەكاربێنێت و یا بەجۆرێك بەناوی كورد و كوردستان بازرگانی بكات بەڵكو سەربەخۆیی كوردەكان و دامەزراندنی كوردستانی گەورە وەكو خەیاڵێكی شاعیرانە و سیاسەتی مناڵانەی زانیوە .
لە بەردەوامی قسەكاندا باسی كرد : لەم رووە وە ئامادەیی لە كوردستان و تێڕوانینی ئاقڵانەی ئەو ڕێگڕی لە هەرا و هوریای ئەو ناوچەیە بووە . سیاسەت و تێروانینی تاڵەبانی لە كۆمەڵگای سیاسی عێراق و دەوری گرنگی لە نێوان ووڵاتانی عەرەبو خۆشەویستی ناوچەكە زۆری بۆ ئەو هەبووە و لە دانیشتن ووڵاتانی عەرەب لە عێراق توانی بە هەمووان نیشان بدات كە كوردەكان بەشێك لە موزائیكی هێزی عێراقن و دەبێت ووڵاتانی كە كوردی لێ نیشتەجێن ناسنامەی كلتوری و سیاسی كوردی بە فەرمی بناسن تاكو لەگەڵ برایانی عەرەب و فارس و تورك ژیانی خۆش و سەلامەتین هەبێت .
ئەو ووتی : بەراستی دەسكەوتەكانی مێژوویی جەلال تاڵەبانی لە كوردستان ژاوپۆشی لێ ناكرێت هەروەها دەتوانین تاڵەبانی وەكو یەكەم چاكسازی سیاسەتی كوردستان و هەڵگری ئاڵای و دروشمی گوڕان و چاكسازیەكان بناسین .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ایسنا ، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی ( 17/12/2013) تەڵەبانی بەهۆی جەڵتەی مێشك لە نەخۆشخانەی (چرێت ) لە ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری و دەرمان دایە لە دوای ئەو لەگەڵ نەخۆشی و دوورمانەوە لە گۆرەپانی چالاكی سیاسی ، بابەتی جێگرتنەوەی تاڵەبانی لە عێراق و لە نێوان گروپەكانی جیاواز بە تایبەت كوردەكان باس كرا .
ئەم لێكۆڵەرەوەی مێژووی نوێ لە وەڵامی بۆ ئەم پرسیارە كە كێ زۆرتر مەقبوڵە بۆ بەدەست هێنانی كورسی سەرۆك كۆماری راێگەیاند : زۆر ئاستەمە كەسێك بتوانێت جێرەوەی ئەو بێت . بەڵام بەهەر حاڵ كوردەكانی دەوروبەری جەلال تاڵەبانی مرۆڤی ئاقڵ و خاوەن ئەزموونی سیاسین وەكو بەرهەم صاڵح و عادل مراد و عدنان مفتی و لەوانەیە یەكێك لەم كەسایەتیانە بتوانن لەبەغدا دەوریان هەبێت .
ئەو لە وەڵامی ئەم پرسیارە كە بەرهەم صاڵح ووتویەتی كە باس كردنی بابەتی جێگرتنەوەی تاڵەبانی كێشەكان و ناخۆشیەكانی عێراق زۆرتر دەكات ؟ بە پشت راستكردنەوەی ئەم بابەتە ووتی : ڕاستە چونكە دۆزینەوەی كەسێك بە تایبەتمەندی و كەسایەتی بەناوبانگ و رابوردووی سیاسی – فیكری – مێژووی مام جەلال زۆر ئاستەمە .
لە راستیدا هیچ یەك لە خانەی كە بۆ جێگرەوەی جەلال تاڵەبانی وەكو سەرۆك كۆماری عێرا قلە لایەن حیزبی ( ی . ن . ك ) عراق دەناسرێن وەكو تاڵەبانی دەوروبەریان زۆر نیە . بەڵكو كاریزما و رابووردووی مام جەلال ئەم پلە وپایەی بە كورسی سەرۆك كۆماری داوە كە تاكو سانی ساڵ جێگرێكی شایستە و لێهاتوو بۆ شوێنی ئەو سەخت و ئاستەمە . تاڵەبانی كەسێكی نیشتیمانی و هەموو قەوم و بزوتنەوە و پارت و هەتا ووڵاتانی دەورووبەر بوو .
ئەو لە بارەی ( بەرهەم صالح ) وەكو یەكێك ل ندیدەكنی ئیحتیمالی ئەو شوێنەیە باسی كرد : بەرهەم صاڵح كێشەی شەخصی لە ناو حیزبی ( ی . ن . ك ) دا هەیە و كەسی گونجاوتر لە ئەو هەن كە رابووردوو و ناسنامەی پێشمەرگایەتی یان هەیە وەكو عادل مراد و عدنان مفتی . بەڵام بارودۆخ و چۆنیەتی ئێستاكە بەرهەم صالح خوازیاری ئەوەیە كەبابەتی جێگرەوەی تاڵەبانی ئێستاكە بێ دەنگ بووە تا دوای هەلبژاردن دانانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان . هەڵبەتە بەرهەم صالح یەكێك لە تواناكانی لاو گەنج و كارگێر و میانەرەوە كە دەتوانین ئەو وەكو خوێندكاری مەكتەبی تاڵەبانی بناسین .
قانعی فەرد باسی كرد : بە گومانی من كوردەكان لەسەر عادل مراد و عدنان مفتی و بەرهەم صاڵح یەكێك دەبێت بۆ بەغدا بنێرن كە لەسر ئاستی نیشتیمانی عێراق و بیروباوەری بە چوارچێوەی سیستەمی ئەو ووڵاتە و پاراستنی هەموو خاك و بتوانێت تەكتیك و ئیستراتیجی سەركەوتووی لەم ووڵاتە هەبێت .
سەرۆك كۆماری عێراق بەشی كوردەكانە و لە ناو هاوپەیمانی كوردەكان ڕێككەوتوون كە ئەم جێگەیە بەشی (ی.ن.ك) و لەم بەشە هەرگیز خۆش نابن . ئەو ئشارەتی بە هەڵبژاردن بۆ دانانی سەرۆكی كوردستانی عێرا قلە بارەی تایبەتمەندی سەرۆكی نوێ ووتی : بە قسیی رۆشنبیری بەناوبانگی كورد (ئیبراهیم ئەحمەد ) باوكی خێزانی جەلال تاڵەبانی – كوردەكان لە هەر شوێنێك بن ئێرانین و كوردەكان دڵی ئێران شارن و قەومی كۆنی ئێران زەمین . هەمیشە ئەم راستیە بۆ بزوتنەوەكانی سیاسی كوردی لە ناوچە دووبارە بۆتەوە كە ئێران واقعیەتی هەبووە لە ناوچە و بێ پشتیوانی ئێران بۆ كوردەكان ناتوانین پێشكەوتنێك چاوەڕوان بێ بۆ نمونە لە ساڵ (1961) كە ئێران رۆژنامەی كوردستان و رادیۆی كوردی بە پێشنیاری ( كامەران بەدرخان ) لە ئێران دامەزراند تاكو ئەمرۆكە بە تێپەربوونی زۆرتر لە نیو سەدە (50ساڵ) ئێران یار و خەمخۆری كوردەكان بووە . لە دەست پێك تاكو كۆتایی بزوتنەوەی چەك هەڵگری كوردەكانی عێراق ، بەڵكو ئەگەر یارمەتی ئێران نەبوایە هەرگیز (3) مانگیش دەوامی نەدەهینا .
ئەو بەردەوام بوو ووتی : سەرۆكی نوێی كوردستان دەبێت خاوەنی ئەقڵ و تێڕوانین و بیری نوێیو بە فیكرە و ئایدۆلۆژیای بەهێز بە بزوتنەوەی سیاسی ، كۆمەڵایەتی كوردەكان بەهێز و بەردەوام بێت و لە ژێر دەسەڵاتی یەك عەشیرەت یا قەومی نەخوێندەوار ئازاد بكات و پارتی سیاسی دەبێت مانا و بیری ڕاست و دروستی هەبێت و هاومەرزی وەكو ووڵاتی جیرانی ئێران و حكومەتی ناوەندی عێراقی هەبێت .
قانعی فەرد جەختی كرد : باشترە كەسێك كە بۆ ئەم بەرپرسیاریەتیە هەڵ دەبژێرن لە ئەندامانی باڵای پارتی (ی.ن.ك ) و كەسایەتی سیاسی كوردستان بێت . كەسانێك وەكو (نوشیروان مستەفا ئەمین ) و ( محمد حاجی محمود ) كە كەسانێكی ناسراون . هەڵبەتە( بارزانی) بەم سادەیە ئەم شوێنە بەجێ ناهێڵێت . بە هەموو شتێك هەوڵ دەدات سەلەفیەكان پشتیوانی لێ بكەن و فتوایان داوە كە جێگرتنەوەی ئەو حەڕامە یا چەند ئیمامی نوێژی هەینی لە بادینان و هەولێر لە ساڵی (2010 ) فتوایان دا رابەری ئایینی ئێمە بارزانی یە و رەخنە ئەو گوناە و حەڕامە. بەهەرحاڵ بۆ تەقدیس كردن و دەركردنی بۆ باش كردنی مێژووی نوێ بۆ خۆی هەموو جۆرە ئیمكانیات و ئامێرێك بەكار دەهێنێت .