عیسا په‌ژمان له نه‌خۆشخانه‌یه و له قسه كه‌وتووه

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست به‌یان كه‌توون، سه‌رهه‌نگ (عیسا په‌ژمان) له شاری پاریس له نه‌خۆشخانه‌یه و له به‌شی (CCU) چاودێری ورددایه.
عیسا په‌ژمان پله‌ی سه‌رهه‌نگی هه‌بوو له سه‌رده‌می محه‌مه‌د ڕه‌زاشای په‌هله‌ویدا و به‌رپرسێكی دیاری ده‌زای ساواك (سازمان امنیت و اگاهی كشور)بووه، ناوبراو نوێنه‌ری ده‌زگای ساواك و لینكی ئه‌و ده‌زگایه و حكومه‌تی شاهه‌نشاهی بووه له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئه‌یلوول و سه‌رۆكی شۆڕش مه‌لا مسته‌فای بارزانی.
مێژوونووس (عیرفان قانعی فه‌رد) له‌وباره‌یه‌وه بۆ سایتی (به‌یانپرێس) وتی: چه‌ند ڕۆژێكه عیسا په‌ژمان له نه‌خۆشخانه‌یه له پاریس به‌شی (ccu)، به‌ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه و توانای قسه‌كردنی نه‌ماوه". هه‌روه‌ها ئه‌و وتی "په‌ژمان ته‌مه‌نی 90 ساڵه و پێده‌چێت به‌م نه‌خۆشییه كۆتایی به ژیانی بێت".
ساڵی ڕابوردوو قانعی فه‌رد كتێبێكی به‌ناوی (تندباد حوادپ) ڕه‌شه‌بای ڕووداو بڵاوكرده‌وه كه بریتی‌بوو له چاوپێكه‌وتنێكی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ عیسا په‌ژماندا، ئه‌و كتیبه ده‌نگدانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌بوو.
قانعی فه‌رد سه‌باره‌ت به بیره‌وه‌رییه‌كانی په‌ژمان بۆ به‌یان پرێس ده‌ڵێت "ته‌واوی بیره‌وه‌رییه‌كانی عیسا په‌ژمان لای منه و ئه‌مساڵ چاپی ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ چاپی سێیه‌می كتیبی ڕه‌شه‌بای ڕوودا (تندباد حوادپ)دا به یه‌ك به‌رگ بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
عیسا په‌ژمان كوردێكی ڕۆهه‌ڵاته و كوڕی عه‌بدوڵڵایه و ساڵی 1924 زایینی له شاری سنه له دایك بووه، له زانكۆی (میللی)، به‌كالۆریۆسی له بواری یاسا وه‌رگرتووه. نوێنه‌ری ده‌زگای ساواك بووه بۆ هاریكاری شۆڕشی ئه‌یلوول و پاشان له ساڵی (1976) ده‌بێته سه‌رۆكی نوێنه‌راێتی (ساواك) له عێراق.
پژمان كاتی خۆی پێشبینی كۆده‌تاكه‌ی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم)ی كردبوو و كه‌چی سی. ئای. ئه‌ی و شا پشتگوێ‌یان خست و ته‌نانه‌ت شا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆره‌ش قه‌ڵس و تووڕه بوو