پارتی ھە رە شە و ھە لمە تی راگە یاندنی دژ قانیعی فە رد دەست پێکردەوە

ش. کوردستان نیوز

http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=3239

عیرفان قانعی فەرد لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کاناڵی ئەندێشە تی ڤی (کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە و لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بڵاو دەبێتەوە) وەک لێکۆڵەرێکی کورد مێژووی خەباتی سیاسی کورد لە ھەر چوارپارچەی کوردستانی خستە ژێر رەخنەو پارتی ھاتە دە نگ و کوتاندنی قانیعی فە رد جارکی تر..

قانیعی فە رد لە پیوە ندی تە لە فونی دا کوتی،‌جارکی تر پارتی دو و دوشاوی پی کە وە تیکە ل کرد بو سە ر لی شویواندن و گە و جاندنی گە لی کورد بە لام ئە وە لینیک وت و ویژە کە ی من و ئە وانە فارسی دە زانن با بی بینن و ئە وە سە ر جە می قسە کانی من :

١. سەرجەم سەرکردەکانی کوردستان خائن نین بە لکو ھەموو ئە کە سانی لە میژو بە "خائین" ناو دەبریت بارزانیە کانن و ئە رو بارزانی لە کوردی ئیرانی بو قازانجی خوی کە لک وە ردە گریت.


٢. بارزانی رە ھبە ری ھە مو کوردیک نیە !‌- و ئە و پاشایە تیە دای ناوە بۆی ناچێتە سەر و ناتوانێت ھیچ بکات و چارە نوسی وە ک قە زافیە لە خاکی کوردستان


٣. حیزبەکانی کوردستان – وە ک کومە لە و دمککرات و پژاک - ھیچ پێگەیەکیان لەناو خەڵکی کورد دانییە و وە ک بنە مالە ی خیلە کی بارزانی؛ بەزۆر خۆیان بەسەر خەڵکدا سەپاندووە


٤. خاکی کوردستان بەشێکی دانەبڕوای خاکی ئێرانە و چەمکی نەتەوە چەمکی کەسانی دواکەوتوو و کۆنەپەرستە کە بۆ کورد بەکاری دێنن. بو شە ر ھە ل گرساندن


٥. ھیچ حیزبیک ناتوانیت رە خنە گر و میژو نوس تاوان بار بکات و بیکا بە پیاوی ئە م لا و ئە و لا.... ھۆشمەندی خەڵکی کوردستان ئەوەندە بەرفراوانە کە بتوانێت ھەڵسەنگاندنی ھەبێت بۆ میژونوسانی خۆی و ئەم جۆرە ھێڕشە پڕوپوچانەی پاراستن و پارتی ؛ کاریگەری ناکات لەسەر تێڕوانینی خەڵکی کوردستان و میژوئی ئە وان. تێگەیشتوویی خەڵکی کوردستان لەوە لەسەرترە فریوی کابرایەک بخوات کە پی خوشە ھە مو کورد و کوردستان لە پیناوی خوی و بنە مالە کە ی فیدا بکات


٦. مێژووی پارتی و بنە مالە ی بارزانی پڕ لە خەیانەت و ناپاکی و جە نایە ت لە کورد کشتنی قیادە ی موقە تە لە ۱۹۷۹ و ۳۱ ئاب ۱۹۹۶ تا وە کو ۱۷ شوبات.. کورد کوژی نە بو ؟


٧. شێواندنی مێژووی کورد ئە و حیزبە دە ی کا و ئە شورشە ی ساواک دای گرساند لە سالانی ۱۹۶۱ تا ۱۹۷۵ و بە پارە دە یە وی ئاش بە تال بکات بە خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان


٨. حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە بەکرێگیراوی سەدام و رژێمی بەعس بوون کە لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا لەگەڵ سەربازانی بەعس تەقەیان لە سەربازانی ئێران دەکرد. ئەو دوو حیزبە ئەو شیاویەیان نییە بێن و بەناو کۆمەڵگای کورد قسە بکەن. من رێگە لە خەیاڵ و رۆیاکانی ئەو دوو حیزبە ناگرم بەڵام بەمەرجێک رۆیاکانیان لەسەر لاپەرەکان بکێشنەوە و بەناوی خەڵکی کورد قسە نەکەن.


٩. کۆمەڵە و دیموکرات وەک دوو گرێی شێرپەنجەئاسا وان کە پێویستە لەناو ببردرێن و ئێران و ئێرانی بتوانن بزووتنەوەیەکی ئاشتیانە و عاقڵانەیان ھەبێت


١٠. سەبارەت بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAKگروپێکە کە مامەڵە بە مادە ھۆشبەرەکان دەکات و تەنھا ھۆکاری دامەزراندنی لاوازکردنی بزووتنەوەی کوردە. ئێستاکە ئەوان لەگەڵ بەشار ئەسەد رێککەوتننامەیان واژۆ کردووە و پاڵپشتی لە ئەسەد دەکەن. ئێستاکە PJAK و PKK لە کوردستانی سووریا ئاڵایان ھەڵکردووە و وێنەی ئۆجەلان و بەشار ئەسەدی خوین ریژیان بەیەکەوە داناوە


١١. مستەفا بارزانی خوێندەواری نەبووە تا مەلا بێت و بەپێی بەڵگەنامەکانی سۆڤییەت، ھیچ خولێکی ئاکادیمی سەربازی نەبینیوە تا ژەنەڕاڵ بێت. بارزانی تەنانەت مەلازمیش نەبووە چبگا بە ژە نەڕاڵ بوون".


١٢. بارزانی ئێستا لە تورکیا نزیک بووەتەوە و لە کۆنگرەی AKP رایگەیاند (سیاسەتی ئێمە لە سیاسەتەکانی تورکیا نزیکە). کەچی سیاسەتی تورکیا شتێک جگە لە کورد کوژی نییە. بارزانی ستراتیژییەکی ناڕوونی گرتووەتە بەر کە دیار نییە کوردستان بەرەو کوێ دەبات. بارزانی بازرگانی بە پرسی دەوڵەتی کوردی دەکات و ".وەک سەرۆکی پارتی بارزانی داوەتکردووە بو ئە وی نەک سەرۆکی ھەرێم، بو ئە وە کە س سە روکایە تی ھە ریم بە رە سمی ناناسیت!


١٣. بنەماڵەی بارزانی خەریکی حەپەلۆش کردنی نەوت و سامانی ئەو وڵاتەن بەبێ ئەوەیکە پارە و داھاتی ئەو نەوتە بۆ حکومەتی عێراق بگەڕێننەوە".


ماوەیەک لەمەو پێش، رووداو و پارتی بە ٦٥ کە س بە ناو شاعیر، نووسەر، ئەندامی پێشووی پەرلەمان، کەسایەتی سیاسی و چالاکڤانی مەدەنی رۆژھەڵاتی کوردستان – کە ھە مو سە ر بە بارزانین و دە م و دە زگای پارتی - دا کوتیان کە بە کەسایەتییە سیاسی و مێژووییەکانی کورد بەتایبەت مەلا مستەفا بارزانی، لە کتێبەکەی قانعیفەرددا سەرکۆنە دەکرد.