روژنامه ی به یان : له كوردستان خێڵ و عه‌شیره‌ت حوكمڕانی ده‌كه‌ن
ژ
http://issuu.com/bayanpress/docs/bayan._2_-_1-16?mode=window&backgroundColor=%23222222
http://bayanpress.net/Detail.aspx?id=1009&LinkID=5
به‌یانپرێس
مێژوونووس عیرفان قانعی فه‌رد، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (به‌یان) كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/9/ بڵاو كراوه‌ته‌وه، تیشك ده‌خاته سه‌ر زۆر دیوی تاریكی مێژووی شۆڕشه‌كانی كوردستان و نهێنیگه‌لێكی سه‌ركرده‌كان ده‌خاته ڕوو. له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت: گه‌لی كورد مافی خۆیه‌تی نهێنییه‌كان بزانێت، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر جووڵانه‌وه‌یه‌كی كرد به پاكی و به‌بێ نه‌خۆشی بیكات.
ناوبراو ده‌ڵێت: كورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه مێژوویه‌كی بێخه‌وشی خۆی بنووسێته‌وه، له‌به‌ر خاترگرتن و به پاساوی (با دوژمنان پێمان خۆش نه‌بن)، كۆمه‌ڵه نهێنییه‌كی زۆر نه‌نووسراونه‌ته‌وه. قانعی فه‌رد هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا ده‌ڵێت: كێشه ئه‌وه‌یه كوردستان له لایه‌ن خێڵ و عه‌شیره‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و سه‌ركرده‌كان بڕوایان به ئازادی نه‌بووه و هه‌وڵی شكاندن و كوشتنی یه‌كتریان داوه.
به بڕوای قانعی فه‌رد له سه‌رده‌می حكومه‌تی شێخ مه‌حموددا ئازادی زیاتر بووه تا ئێستا. ناوبراو له‌م گفتوگۆ دوو ئه‌ڵقه‌ییەدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (به‌یان)، زۆر ڕاز و نهێنی ئاشكرا ده‌كات و ڕەخنه‌ی توندیش ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌كات و پێی وایه هه‌ركه‌س ڕەخنه‌یان لێ بگرێت، یه‌كسه‌ر به ناپاك و خۆفرۆش و پیاوی ئه‌ملاولا تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی گفتوگۆكه ده‌توانن رۆژنامه‌ی به‌یان ژماره (2) كه ئێستا له بازاردایه بخوێننه‌وه.