کوردستان پوست: مه‌سعوود بارزانی فشهههڕهشهکانی ده‌ست پێکرده‌وه
مه‌سعوود بارزانی فێره هه‌ر چه‌ند مانگێک جارێک فشه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌کات ، جارێک ده‌یووت گه‌ر تورکیا باسی که‌رکووک بکات ئێمه‌ش باسی دیاربه‌کر ده‌که‌ین ، و لێیان قبووڵ ناکه‌ین و دژی تورکیا ده‌وه‌ستینه‌وه ، که‌چی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا خۆی گه‌یانده تورکیا و وه‌ک به‌کرێگراوێکی خۆیان هه‌ڵسوکه‌تیان له‌گه‌ڵ کرد و‌ئێستا به‌ته‌واوی نۆکه‌ر و خزمه‌تکاری ڕۆڵه‌کانی ئه‌تاتورکه .
له که‌یسی تارق هشمی دا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد و ده‌یووت ئه‌مه قایلی بووڵ نیه ، فه‌رموو بابزانین هه‌ڕه‌شه فشانه‌ی تۆ کامه‌یه ، وا فه‌رمانی له سێداره‌شیان بۆ تارق هاشمی ده‌رکرد ، بابزانین ئه‌و قابیلی قبڵ نه‌بوونه و فشه‌هه‌ڕه‌شه‌کانت به چی گه‌یشت..
ئه‌مڕۆیش مه‌سعوود که‌وته‌وه فشه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تر و ده‌ڵێت :
"له‌مه‌ودوا زۆر به توندی له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه دژ به‌وانه ده‌وه‌ستین كه ده‌یانه‌وێت سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه‌و شۆڕشی ئه‌یلول بكه‌ن".
به‌ڕاستی ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکه هه‌ر بۆ کۆمیدی و گاڵته‌وگه‌پ باشه ، ئاخر جه‌ناب فه‌رموو چیت له‌ده‌ست دێت قسووری مه‌که، خۆ له هێنانی له‌شکری ئه‌نفال و ئێران و تورکیا بۆ کوشتنی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان زیاترت پێده‌کرێت ، یان له ترۆری سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه وشێخ ستار و خۆپیشه‌نده‌رانی هه‌ڤده‌ی شوبات وگرتن و کوشتنی خه‌ڵکی کوردستانت زیاتر پێده‌کرێت ئه‌ی خوێنمژ و جه‌لاد مه‌سعوود بارزانی...
بڕۆ چیت له‌ده‌ست دێت بیکه و فشه‌هه‌ڕه‌شه‌کات ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕیسوات ده‌کات و مێژووش شاهیدی چه‌نده‌ها خوێن‌ڕێژ و سه‌فاح و خاینی وه‌ک تۆیه که چوونه‌ته زبڵدانی مێژووه و ده‌بێت بۆ هه‌تاهه‌تایی نه‌وه دوای نه‌وه خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت و مێژووه‌که‌تان به‌نه‌عله‌ت کات و وه‌ک خایننان و نۆکه‌رانی دوژمنانی کوردستان له قوتابخانه و زانکۆکان‌دا بخۆێندرێته‌وه...
یادی شۆڕشه‌که‌ی عیسا پژمانه ------ خوا پیرۆزی بکا له‌و ساواکانه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=11807&Cor=1&Besh=Hewal
مه‌سعود بارزانی: قبوڵی ناكه‌ین 10/9/2012لڤین پرێس
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شی‌ه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌به‌وته‌ی خۆی سوكایه‌تی به‌شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كه‌ن له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت له‌هیچ كه‌سی قبوڵ ناكه‌ین سوكایه‌تی به‌و شۆڕشه بكات و ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
بارزانی له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێك كه‌به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕ بونی 51 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌یلولدا له‌شاری هه‌ولێر سازكرا، مه‌سعود بارزانی له‌وته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاند: شۆڕشی ئه‌یلول شۆرشی هه‌موو گه‌لی كوردستانه به‌ڵام "شه‌ره‌فی ئه‌و شۆرشه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه"
وتیشی: ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی گه‌لی كورد و ئه‌نفال داویه‌تی ئێستا چۆن ده‌بێت كه‌سانێك هه‌بن دژی ئازادی كورد بن.؟! وتیشی: له‌هیچ كه‌سی قبوڵ ناكه‌ین هێرش بكاته سه‌رمان و سوكایه‌تی به‌شۆڕشی ئه‌یلول بكات"
--------------------------------------------------------------------------------------------
*مەلا مستەفا خاوەنی هەموو ئەم هێزو پارەو چەکانە بووە،کە لە مانگی ئازاری 1975 دا ئاشبەتاڵی کردوەوە.
- 120 هەزار پێشمەرگەی دائیمی و هێزی بەرگری میللی
- 470 ئەفسەری جەیش
- سەدان دکتۆرو پەرستیارو موهەندیس
- دەیان مامۆستای زانکۆ،سەدان قوتابی،2120 مامۆستای سەرەتایی و سانەوی،4500 قوتابی ناوەندی و دوا ناوەندی و هەزاران عەریف.
- ئێران،ئەمریکا،ئیسرائیل و چەندان دەوڵەتی تر یارمەتی ئابوریان دەدا، لە کاتی ئاشبەتاڵەکەدا 25 ملیۆن دینار لە غەزێنەی بارەگای بارزانیدا بوو.
- بودجەی شۆڕش تەنها لە ساڵی 1970 تا 1975 / 48 ملیۆن دیناری عێراقی بووە.
- بێجگە لە چەکی شانی پێشمەرگە،دەیان هەزار بڕنەو کڵاشینکۆف،پانزە ملیۆن فیشەک،پێنج هەزار گولە تۆپی ئیحتیا‌ت،بەسەدان هاوەنی گری دوور،82 ملیم،120 ملیم،تۆپی 25 ڕەتڵ،122 ملم،132 ملم،175 ملم،بە سەدان 145 ملم،30 ملم،33ملم،57 ملی دژە فڕۆکە.
- بەسەدان ڕەشاشی دۆشکا،بڕنەو،گرینۆڤ،دیکتاریۆڤ.
- بەسەدان ساروخی ستریللای دژە فڕۆکە وساگەری دژە تانک.
- بەهەزاران ئاڕ بی جی 2 و ٧ و لوغمی جۆراو جۆر.
مەلا مستەفا بەم هەمو تواناییەوە،تەنها لەبەر یەک ڕێکەوتننامەی کاغەزی،کە سەدام و شای ئێران لە جەزائیر کردیان ئاشبەتاڵی کرد، مەیدانەکەی چۆڵ کرد،گەلی کوردی فرۆشت وزیاتر لە 640 پێشمەرگەی نەگبەت،لەداخی ئەم ترسنۆکی وبێشەهامەتیەی مەلا مستەفا خۆیان کوشت، هەرچی سەرکردەی زەبەلاحیان هەبوو لە شۆستەکاندا کەوتبوو، چەکی شانی خۆیان دەدا بە نان و کەبابێک.
ئایە کەسێک ڕێبەر بێت،باوکی ڕۆحی کورد بێ،ئاوا دەستی تەسلیم بوون هەڵدەبڕێ وئاڵای سپی هەڵدەکات ودەڕوات بۆ کەرەج وتاران و لەوێشەوە بۆ ئەمریکا؟مەلا مستەفا لە ساڵی 1973 دا نامە دەنێرێ بۆ ئەمریکا و داوای مافی پەنابەری دەکا،لە 1975 دا ئاشبەتاڵ دەکا،کەواتە ئاگاداری ڕوداوەکان بوەو لەهەوڵی شا بۆ سازان لەگەڵ سەدام حسین ئاگادار بووە، کەواتە نەک شۆڕشگێڕ نەبووە،بەڵکو کرێ گرتەی ساواک بوەو وەک ساواکییەک ئەرکی خۆی جێبەجێکردوە،بۆیە لە ڕۆژنامەی کەیهاندا دەڵێت"مەعموریەتی من تەواو بوو".
سەیری پارتی کرێکارانی کوردستان بکەن،تورکیا بە هەموو تواناییەکانی خۆیەوە،ناتۆ،ئەمریکا،ئیسرائیل،ئێران،ئەوروپا،یەکێتی و پارتی، لێیدەدەن، بە هەموو تواناییانەوە نەیان تاوانیوە لە ناویان بەرن،بەڵکو ئەو خەریکە چۆک بە هەمویان دادەداو بۆیان دەسەلمێنێت کە هەتا ڕزگاری بە پێوە ڕادەوەستێ،سەردەمی مەلا مستەفاش قەندیل هەبوو،ئەو دەیتوانی درێژە بە "شۆڕش" بدات نەک بۆ چوار ساڵ تەمەن،کە لە 1975 دا ئاشبەتاڵی کردوەو لە 1979 دا لە ئەمریکا بە نەخۆشی مردوە، گەلەکەی بفرۆشی،ئەو ئەگەر شۆڕشگێڕ بوایە،گیان بازی دەکرد،خۆ ئەگەر لەو ڕێگایەدا بکوژرایە،ئێستا دەبوە جێگای ڕێز و ڕابەری نەتەوەکەی وبۆ هەمومان جێگای شانازی دەبوو،بەڵام دیارە نە خۆی ماهیەتی ئەوە بووە، نە قەدەریشی بەوجۆرە بووە،لێرەوە بنەماڵەی بارزانی ناتوانن بە هەڕەشەو گوڕەشە،"شۆڕشە"بە کرێگیراوەکەی مەلا مستەفا،کەعیسا پژمان و ساواک دروستیان کرد، ئەوانیش کوژاندیانەوە،لە ئێمە بکەن بە شۆڕش وشۆڕشگێری،دەبێت بنەماڵەی بارزانی وخودی مەسعود باش بزانێت،مێژوو بە درۆ نانوسرێتەوەوئەگەر هەموو کوردیش بکوژن،نە دەتوانن ئەو شتەی کە ناویان ناوە"شۆڕشی ئەیلول"بکەن بە شۆڕش و،نە مەلا مستەفاش بکەنە شۆڕشگێڕ‌و ڕابەری نەتەوەیی کورد.
بەڕێوەبەرایەتی ژووری کوردستان دەنگی ئۆپۆزسیۆن لە سەر تۆڕی ئینترنێت/ پاڵتاڵک. 11/09/2012
* پەنجەکان یەکتر دەشکێنن